داگیرکەران دەستیان بە هێرش سەر کەمپی نوور شەمس کرد
![داگیرکەران دەستیان بە هێرش سەر کەمپی نوور شەمس کرد داگیرکەران دەستیان بە هێرش سەر کەمپی نوور شەمس کرد](/img/NewsGallery/2024/7/1/402240/FeaturedImage/6af3f6b8-7851-4bab-980f-893070b7a2bd.webp)
هێزەکانی داگیرکەر هێرشەکانیان بۆ سەر کەمپی نوور شەمس لە رۆژهەڵاتی شاری تولکەرەم چڕ کردووە و ژێرخانی و موڵک و ماڵی گەلی ناوچەکە دەکاتە ئامانج.
داگیرکەرانی سەهیۆنی بە ژمارەیەکی زۆر ئۆتۆمبێلی سەربازی هاتوچۆی هاوڵاتیان بۆ ناو کەمپی نوور شەمس داخستووە. هەروەها قەناسبەدەستەکانی لە سەر بانی باڵەخانەکانی دەوروبەر جێگری کردووە.
لە کاتژمێر ٤ی بەیانیەوە داگیرکەران بە بولدۆزەر ژێرخانی کەمپەکەیان لەناو دەبەن، هەروەها بە ئەنقەست موڵک و ماڵی گشتی و تایبەتیان بەدرێژایی شەقامی نابلوس لەناوبردووە و هێڵی سەرەکی ئاویان لەناوبردووە کە خۆراک دەدات بە کەمپەکە.
میدیا ناوخۆییەکان بڵاویانکردەوە، بولدۆزەرەکانی داگیرکەران ناوچەی دەوروبەری چوارڕێیانی ئەلیونسیان لە گەڕەکی باکووری شارەکە تێکشکاندووە، دواتر بەرەو ناوچەی ئەکتەبە جوڵەیان کردووە و لەوێشدا چوارڕێیانەکەیان تێکشکاندووە.
لەلایەکی دیکەوە وەزارەتی پەروەردەی نیشتمانی و خوێندنی باڵا رایگەیاند، بەهۆی بەردەوامی هێرشەکانی داگیرکەران بۆ سەر شارەکە، تاقیکردنەوەکانی ئامادەیی بۆ ڕۆژی پێنجشەممە ١١ی تەمموز دواخرا.
دوێنێ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی داگیرکەر ماڵێکی لە گەڕەکی ئەلمەنشییەی کەمپی نور شەمس بۆردومان کرد و بەهۆیەوە گەنجێک شەهید بوو و ٥ کەسیش بریندار بوون کە دوو کەسیان بە سەختی بوون.
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣یەوە تاوەکو ئێستا لە شاری تولکەرەم ١١٤ کەس شەهید بوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی قرغیزستان راگەیاند کە گروپێک کە هەوڵی ڕوخاندنی حکومەتیان دەدا دەستبەسەر کران.
سەید حەسەن نەسرولڵا سکرتێری گشتیی حزب الله لەگەڵ شاندێکی حەماس بە سەرۆکایەتی دکتۆر خەلیل حەیە کۆبوویەوە.
لە ویلایەتی سینار لە سوودان ٢٥ کەس بەهۆی نوقمبوونی بەلەمەکەیان خێنکان.
لە نزیکەی کەنارئاوەکانی وڵاتی ئێران بەڵەمێکی هەڵگری کۆچبەران نوقم بوو و لە ئەنجامی رووداوەکەدا ٨٩ کەس گیانیان لە دەست دا.